
ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان (IMCK) و بە هاوکاری ڕێکخراوی جیهانی STATT خولێکی یەک ڕۆژی بۆ بلۆگەرانی ناوچەکانی هەولێر و دهۆک دەکاتەوە، تەوەری خولەکە لەبارەی نوسینی بڵۆگەوە دەبێت لەسەر کۆچی نایاسایی. خولەکە لە هەولێر دەبێت بەم شێوەیە.
1- بەیانیەکەی لەلایەن شارەزایەکی ڕێکخراوی STATT ەوە چەند زانیایەک و داتای جیهانی دەدرێتە بەشداربوان لەبارەی کۆچی نایاسایی و ئاکام و پرسەکانی.
2- دەرفەت دەدرێتە بەشداربوان بۆ گفتوگۆی بابەتەکە.
3- نانی نیوەڕۆ لەلایەن خولەکەوە دابین دەکرێت.
4- دوای نیوەڕۆ ڕاهێنەری IMCK فێریان دەکات چۆن سوود لەو داتا و زانیاریانە وەربگرن بۆ بلۆگەکانیان.
5- دوای خولەکە دەرفەت دەدرێتە بەشداربوان کە بابەتەکانیان لە مالپەری IMCK و لاپەڕەی IMCK لە فەیسبووک بڵاو بکەنەوە.
6- IMCK تێچوونی هاتووچۆی ئە بەشداربوانە دەگرێتە ئەستۆ کە لە دەرەوەی شاری هەوڵرەوە هاتوون.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو نووسین تکایە پەیوەندی بکەن بە سامان پێنجوینی 07710178468 یان بە ئیمەیڵ imckiraq@gmail.com